بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل وە فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی دیمەشق لە کار وەستاوە. بەرەبەیانی
ئاژانسی هەواڵی سووریا سانا بڵاویکردەوە ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی مووشەکی کردووەتەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقلە ئاڕاستەی باکووری خۆرهەڵاتی دەریاچەی تەبەریاوە.
لە ئەو هێرشەدا دوو سەرباز کوژراون، دووی دیکەش بریندار بوون و زیانی ماددیش هەبووە.
بەهۆی ئەو هێرشەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە کار وەستاوە.
سووپای ئیسرائیل بەردەوام هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەڵەب لە سووریا بە ئامانج دەگرێـت بە پاساوی گواستنەوەی چەکو کەرەستەی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێگای ئەو فڕۆکەخانانەوە.
لە ماوەی دواییشدا ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووتی کرد بە پاساوی گواستنەوەی چەک بۆ حیزبووڵالە ڕێگای فڕۆکەخانەکەوە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی ئێرانی ماهان ئێرەوە.
ماوەی چەند ساڵێکە سووپای ئەمریکا و ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا بە ئامانج دەگرن.
ئیسرائیل دەڵێت شکستیان بە پلانی ئێران لە سووریادا هێناوە و مەترسییەکانیان کەمکردوونەتەوە.