سه‌رۆک کۆماری عێراق به یاوه‌ری شاندێک گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازیلێکرا.
سه‌رۆک کۆماری عێراق به یاوه‌ری شاندێک گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازیلێکرا.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 27ـی 12ی 2022، پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتەهەولێر و لەلایەن ڕێبەرئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشاو، پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی هەولێرپێشوازیی لێ‌کرا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، بڕیارە سەرۆککۆماری عێراق و شاندی یاوەری کە پێکهاتوە لە وەزیری رۆشنبیری،وەزیری پەروەردە، وەزیری ژینگە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق، لەچوارچێوەی بەرنامەیەک سەردانی پارێزگاکان بکات و لەم نزیکانەش سەردانی پارێزگای نەینەوا دەکەن.