پزیشکێک هۆشداری دەدات و دەڵێت تکایە ئەو دەرزیە لە خۆتان مەدەن !
پزیشکێک هۆشداری دەدات و دەڵێت
تکایە ئەو دەرزیە لە خۆتان مەدەن !
لە ئێستاوە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا زۆر بڵاوبووتەوە بە شێوەیەکی تووند.
پشوو ، استراحه ، و پاراسیتۆل زۆر باشتر و سەلامەتە بە تایبەتی لە قۆناغەکانی سەرەتایی.
لە «هەندێک» شوێن «هەندێک» کەس دەرزی بەکاردەهێنن بۆ «چاکبوونەوە !!» بێ ئەوەی ئاگاداری مەترسی ئەو دەرزیەی بن!! ئەودەرزیەش بە تەنیا یان بە «تێکەڵ» لەگەڵ دەرزی تر لێدەدرێت.
ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کورت ٦-١٢ کاتژمێر هەست بە «باش بوون» ێکی "کاتی" بکەی و تا و لەرز نەمێنێت و ئارەقە بکەی.
بەڵام پاش ماوەیەکی تر بەرگریت کەم دەبێتەوە و ڤایرۆسەکە بەسەرت زاڵ دەبێت و نەخۆشیەکە درێژەی دەبێت و بە ماکەوە "مضاعفات".
ئەو دەرزیە بە ناوی «دکسۆن/ دکسامیثازۆن » یان «دیکادرۆن» بەناوبانگە وە هاوشێوەی تری درێژخایەن وەک «سیلستۆن / بێتامیثازۆن» یان کورت خایەن «هایدرۆکۆرتیزۆن» هەیە .
ئەو دەرزیەی زیانی بۆ گەدە و گورچیلە و دەمار و شەکرە و فشاری خوێن٠« زەغت ، و هۆرمۆنات هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی پاش ماوەیەک بەدیار دەکەوێت بۆیە ڕەنگە نەخۆشەکە لە سەرتا هەست پێ نەکات.
بۆیە ، بە هیچ شێوەیەک ئەو دەرزیە بەکارمەهێنن ...لە شوێنی دەتوانن پاراسیتۆل بەکار بهێنن ...
د. شێروان ڕەحمان نانەکەلی