ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێر دەست پێدەکات
ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێر دەست پێدەکات
دەقی وتارەکەی بنیامین ناتانیاهۆ،
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند
کە ئیسرائیل و ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بە ناوی “نەڕەی شێر” دەستپێکردووە بۆ نەهێشتنی ئەوەی کە بە “مەترسی وجودی کە لە لایەن ڕژێمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامییەوە دروستی کردووە
ناوبراو وتی: خوشک و براکانم، ئیسرائیل و ئەمریکا تازە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە وجودییەی ڕژێمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی دەست پێکردووە،
سوپاسی دۆستی گەورەمان سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بۆ سەرکردایەتییە مێژووییەکەی.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کرد:
ڕژێمی ئایەتوڵڵا ماوەی ساڵێکە هاوار دەکات ‘هەڕەشەلە ئیسرائیل’ و ‘هەڕەشەلە ئەمریکا دەکات
خوێنی ئێمەی ڕشتووە، هاووڵاتی ئەمریکیی کوشتووە، گەلی خۆیشی کۆمەڵکوژ کردووە
ئەم ڕژێمە تیرۆریستییە بکوژە نابێت بە چەکی ئەتۆمی چەکدار بێت کە ڕێگەی پێبدات هەڕەشە لە هەموو مرۆڤایەتی بکات
جەختیشی لەوە کردەوە کە پیلانگێڕی ئیسرائیل-ئەمریکی زەمینە بۆ گەلی ئێران دەڕەخسێنێت کە چارەنووسی خۆیان بخەنە دەستی خۆیان
دەشڵێت ئێوە گەلی ئێران و شۆڕشی ئێران دوژمنی ئێمە نین، دوژمنی پیلانگێڕی ئێمە ڕژێمی چاوچنۆکی ئایەتوڵڵاکانە
کە لە ڕێگەی بەسیج و مەرگی ڕەشەوە وڵاتی شکۆمەندی ئێوەیان گەیاندۆتە لێواری لەناوچوون
ئایندە میدیا