ئەو پێنج لایەنی سیاسیەبە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکەن
ئەو پێنج لایەنی سیاسیەبە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکەن
پێنج لایەنی سیاسی پرسیار و تێبینی جدی لای ئێمە و جەماوەری کوردستان دروست کردووە
هاوپەیمانیەتی پێنج لایەنی سیاسی دژبەیەک
ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
سەبارەت بە هاوپەیمانییەتی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی
لە کاتێکدا دۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدایە، ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەتییەک لە نێوان پێنج لایەنی سیاسی، پرسیار و تێبینی جدی لای ئێمە و جەماوەری کوردستان دروست کردووە. ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، وێڕای جەختکردنەوەمان لەسەر یەکڕیزی، ئەم ڕاگەیەندراوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەو
یەکەم: ئەم هاوپەیمانییەتییە تەنیا گوزارشت لە ڕا و بەرژەوەندیی ئەو پێنج لایەنە دەکات و بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکات. پڕۆسەی بڕیاردان بۆ چارەنووسی نەتەوەیەک نابێت لە ژوورە داخراوەکانی چەند حزبێکدا کورت بکرێتەوە کە مێژووی ناکۆکییەکانیان لە مێژووی هاوکارییان درێژترە.
دووەم: ئەم پێنج لایەنە خاوەنی پێکهاتە و ئایدیۆلۆژیایەکی دژبەیەک و ناگونجاون. بە تایبەتی (پژاک) کە خاوەنی فیکر و فەلسەفەیەکی **"هاوردە"**یە و هیچ پێوەندییەکی بە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نییە و تەنیا ئەجێندایەکی دەرەکی تاقی دەکاتەوە. هەروەها (پاک) کە بەداخەوە بڕیار و بەرنامەکانی لە ژێر کاریگەری و ئەجێندای حزبێکی دیاریکراوی باشووری کوردستاندایە، ئەمەش وای کردووە سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی لە دەست بدات و ببێتە پاشکۆ.
سێیەم: ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، لە کاتێکدا جەخت لەسەر پێویستیی "یەک گوتاری" سیاسی دەکەینەوە، پێمان وایە هەر هەوڵێک بۆ یەکگرتوویی دەبێت لەسەر بنەمای "ئەجێندایەکی نیشتمانیی پەتی" بێت، نەک ڕێککەوتنی کاتی بۆ دابەشکردنی دەسەڵات. یەک گوتاریی ڕاستەقینە بە گەڕانەوە بۆ ڕای گشتی هەموو لایەنەکان، پێکهاتە جیاوازەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دێتە دی، نەک بە پەراوێزخستنی هێزە زیندووەکانی تر.
چوارەم: داوا دەکەین خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات نەکرێتە قوربانی ململانێی ئایدیۆلۆژی و بەرژەوەندیی حزبەکانی پارچەکانی تری کوردستان. پێویستە کار بۆ گوتارێکی نیشتمانیی گشتگیر بکرێت کە هەمووان تێیدا بەشدار بن و ئامانجی سەرەکی پاراستنی پیرۆزییەکانی خاکی ڕۆژهەڵات و ئیرادەی خەڵکەکەی بێت.
لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین، هەر هاوپەیمانییەتییەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە ناو خاکی ڕۆژهەڵات و ئیرادەی سەربەخۆی خۆیدا نەبێت، ناتوانێت ببێتە چەترێک بۆ کۆکەرەوەی دەنگە ناڕەزایەتییەکان و تەنیا کات بەفیڕۆدانە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان