هەموو مرۆڤێکی ئاسایی لە جیهاندا دەیەوێت گەلی ئێران لەکۆتاییدا بەخت یاوەری بێت و خۆی لەو ڕژێمە ڕزگار بکات
هەموو مرۆڤێکی ئاسایی لە جیهاندا دەیەوێت گەلی ئێران لەکۆتاییدا بەخت یاوەری بێت و خۆی لەو ڕژێمە ڕزگار بکات
• "پێویستە هەموو وڵاتان و ڕێکخراوەکان هاوکاری گەلی ئێران بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو لایەنانەی بوونەتە هۆی ئەم بارودۆخە ناخۆشەی ئێران."
• "ئێران دەتوانێت داهاتوویەکی جیاواز و باشتری هەبێت."
ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پەیامێکی نوێدا دەربارەی ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا لەو وڵاتەدا ڕوودەدات "ڕاپەڕینێکی گەورەیە" و ئاماژەیەکی ڕوونیشە بۆ ئەوەی کە دۆخەکە بۆ ڕووسیاش ئاسان نابێت.
ڕزگاربوون لە ڕژێمێک کە "خراپە" بڵاودەکاتەوە
زێلێنسکی جەختی کردەوە کە هەموو مرۆڤێکی ئاسایی لە جیهاندا دەیەوێت گەلی ئێران لەکۆتاییدا بەخت یاوەری بێت و خۆی لەو ڕژێمە ڕزگار بکات کە "خراپەی زۆری" بۆ وڵاتانی جیهان لەوانە ئۆکرانیا دروست کردووە.
داواکارییەک بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
سەرۆکی ئۆکرانیا بانگەوازێکی ئاراستەی سەرکردەکانی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد و وتی:
• "زۆر گرنگە جیهان ئەم ساتە مێژووییە لەدەست نەدات، چونکە ئێستا گۆڕانکاری گونجاوە."