ستافی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە ئێران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئێرانیان بەجێهێشت
ئاژانس فرانس پرێس
ستافی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە ئێران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئێرانیان بەجێهێشت
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ئاژانس فرانس پرێس بە پشتبەستن بە سەرچاوە فەرەنسییەکان بڵاویکردەوە،
ستافی دیپلۆماسی لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ئێرانیان بەجێهێشت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە ئەم کارە بەگوێرەی بڕیارە ناوخۆییەکانی حکومەتی فەرەنسا ئەنجامدراوە و ئامانجی کەمکردنەوەی بوونی ستافی ناپێویست بووە.
سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە و کاریگەرییەکانی لەسەر چالاکییە دیپلۆماسییەکانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران هیچ وردەکارییەکی دیکە بڵاونەکرایەوە.