بەپێی ئەو زانیارییانەی لەم دواییانەدا لە بنەماڵەی عیرفان سوڵتانی دەستکەوتوون، حوکمی لەسێدارەدانی ناوبراو دەرچووە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار جێبەجێ بکرێت.
عیرفان سوڵتانی ڕۆژی شەممە ١٩ی بەفرانبار لە ماڵە تایبەتیەکەی خۆی لە فەردیسی کەرەج دەستبەسەر و لە كاتی دەستبەسەرکرانیەوە دەستی بە پارێزەر نەگەیشتووە و هیچ دانیشتنێکی دادگا بۆ بەدواداچوونیدۆسیەکەی بەڕێوە نەچووە.
ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندییەکی کورت بە خێزانەکەیەوە کرا، و تەنها ڕێگەیان پێدرا سەردانێكی دە خولەکی بکەن. خێزانەکەی ئاگادارکرانەوە کە سزای لەسێدارەدانەکە کۆتاییە؛ پرسێک کە نیگەرانییەکی جددی لەبارەی پێشێلکردنی ڕوونی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئەگەری لەسێدارەدانی دەرەوەی دادگا وروژاندووە.