لە ئەگەری هەر هێرشێگی ئیسرائیلی ئەمریکی تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەونە ناو ئامانجەکانی ئێران
لە ئەگەری هەر هێرشێگی ئیسرائیلی ئەمریکی تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەونە ناو ئامانجەکانی ئێران
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی کردەوە، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، نەک هەر ئیسرائیل، بەڵکو تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەونە ناو مەودای ئامانجەکانی ئێران.
قالیباف ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ گرت و ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران دەربڕیوە
بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبنەوە و پلانەکانی واشنتن پووچەڵ دەکەنەوە.