فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیەوە
هاونیشتمانیانی خۆڕاگری ستەم دیدە هێزەکانی ڕژێمی ئێران، جارێکی تر بە بەکارهێنانی توندوتیژی و گوللە دژ بە هاونیشتمانیانی مەدەنی، پەردەی لەسەر ڕوخساری داگیرکەرانەی خۆی لادا.
ئەم کردەوانە نیشانەی شکستی ئیرادەی ڕژێمە لە بەرانبەر دەنگی ڕەوای ئێوەدا.
ئێمە لە "فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی "، وێڕای مەحکومکردنی ئەم تاوانانە، ڕایدەگەیەنین: پاراستنی گیان و کەرامەتی هاونیشتمانیانمان هێڵی سوورە و پاراستنی ئەرکی پیرۆزی ئێمەیە.
ئێمە بێ وەڵام نابین بۆ ئەم توندوتیژییە، بە پتەوکردنی ڕیزەکانی خۆڕاگری و
بەردەوامیی خەبات تا گەیشتن بە ئازادی.
دیسان هێزەکانی ڕژێم دەبێت بزانێت کە هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەردەم شەپۆلی تووڕەیی نەتەوەیەکدا خۆی ڕابگرێت.
ئێمە وەک ستونێکی پۆڵاین لەبەردەم هەرزوڵم و زۆرێک دەوەستین و نایەڵین خوێنی لاوانمان بەفیڕۆ بچێت. یەکگرتوویمان، گەورەترین وەڵامە بۆ سەرکوتکەران.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل
فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان