ئەگەری سیناریۆیەکی سەربازی هەیە دژ بە ئێران
ئەگەری سیناریۆیەکی سەربازی هەیە دژ بە ئێران
سەرچاوە هەواڵییە سەربازییەکان بڵاویانکردەوە
کە لە ماوەی ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا، لانی کەم ١٠ فڕۆکەی باریی سەربازیی هێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی فەیرفۆردی بەریتانیا نیشتوونەتەوە، ئەم جوڵانە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەرە سەربازییەکان دەبینرێت
ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و جیهان لە گرژییەکی زۆردان و دەستگیرکردنی مادۆرۆ لە ڤەنزوێلا و خۆپێشاندانەکانی ناوخۆی ئێران ئەگەری هەر سیناریۆیەکی سەربازییان لە لایەن ئەمریکاوە زیاتر کردووە.
بەپێی داتا جیهانییەکانی چاودێریی گەشتە ئاسمانییەکان، حەوت فڕۆکەی جۆری (C-17 Globemaster III) لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی پەڕیونەتەوە و زۆربەیان لەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکاوە فڕیون کە تایبەتن بە هێزە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان، لەوانە فەوجی ٧٥ی ڕەینجەرز و فەوجی ١٦٠ی فڕۆکەوانی بۆ ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم جوڵە کتوپڕ و چڕوپڕانە هاوشێوەی ئەو ئامادەکارییانەیە کە پێش هێرشەکەی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بینران، هەرچەندە تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە واشنتۆنەوە دەربارەی ئامانجی ئەم گواستنەوانە بڵاونەکراوەتەوە.