باس لە دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا دەکرێت لە ئێران
باس لە دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا دەکرێت لە ئێران
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنن کۆبوونەوە ئەمنییەکەی ناتانیاهۆ کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هات،
هاوکات سوپای پاسداران دەستی بە مانۆڕێکی گەورە کردووە و باس لە دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا دەکرێت لە ئێران
لە لایەکی دیکەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل مەرجەکانی خستووەتە ڕوو و ڕایگەیاندووە: "دەبێت 400 کیلۆگرام ماددەی پیتێنراو لە ئێران دەربهێنرێت و چاودێرییەکی توند و ڕاستەقینە بەسەر هەموو شوێنە ئەتۆمییەکاندا هەبێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 1ی 2026، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ئەو کۆبوونەوە ئەمنییە هەستیارەی بنیامین ناتانیاهۆ لە نووسینگەی خۆی ڕێکی خستبوو، کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هات، بەڵام وردەکاریی بڕیارەکان هێشتا ئاشکرا نەکراون.
هاوکات میدیا عیبرییەکان (کەناڵی 13 و 15) ئاشکرایان کرد، سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێکی بەرفراوانی مووشەکی و بەرگریی ئاسمانی دەست پێ کردووە،
ئەوەش وەک ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی هێرشی ئەمەریکا یان ئیسرائیل، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسرائیل تاوتوێی ئەگەری ئەنجامدانی "سیناریۆی ڤەنزوێلا" لە ناوخۆی ئێران دەکات.