ئێران ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن
ئێران ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی "ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن" لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان لەسەر بنەمای "ڕێزی دولایەنە و بەرژەوەندی هاوبەش". ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا كە ڕاگەیاندبو، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکانی، ئەوا هێرشی نوێ ئەنجامدەدەن.
عەباس عێراقچی، لە وتارێکدا كە لە ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بریتانی بڵاوکراوەتەوە، داوای لە ترەمپ کردوە "هەوڵی چارەسەرکردنی كێشەكان بدات لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە و بە زمانی ڕێزەوە لەگەڵ گەلی ئێران بدوێت"،
هەروەها ئاماژەی بە ئامادەیی بێوێنەی "دۆستە هاوبەشەکانی" ئێران و ویلایەتە یەکگرتوەکان کرد بۆ پەرەپێدانی گفتوگۆ و گەرەنتی کردنی جێبەجێکردنی هەر ئەنجامێک کە لە دانوستانەکاندا پێی دەگەن.
عێراقچی لە وتارەكەیدا جەختی لەوەكردوەتەوە كە وڵاتەکەی "ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن" لەگەڵ ئەمریكا لەسەر بنەمای "ڕێزی دولایەنە و بەرژەوەندی هاوبەش".