ده‌بێت حكوومه‌تی تره‌مپ گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران تا رووخانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه ئاسانتر ببێت چوونکە جێگرەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە
ده‌بێت حكوومه‌تی تره‌مپ گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران تا رووخانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه ئاسانتر ببێت چوونکە جێگرەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری پێشتری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا كه له فۆكس‌نیوز نووسیویەتی
باسی له قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی ئێران و لاوازبوونی كۆماری ئیسلامی له ئاستی ناوچه‌یی كردووه و پێی وایه، ده‌بێت حكوومه‌تی تره‌مپ گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران تا رووخانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه ئاسانتر ببێت
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزه‌كه‌ی جاران نییه و له ته‌واوی به‌ره‌كان و تووشی قه‌یران بووه، ژێرخانه سه‌ربازییه‌كه‌ی زۆر لاواز بووه و زیانێكی زۆر به‌ر پلانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كه‌وتووه و تۆڕی گرووپه پرۆكسییه‌كانیشی له ته‌واوی ناوچه‌كه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاون
له ناوخۆی ئێران دۆخه‌كه زۆر خراپتر بووه و به‌هۆی خراپیی لایه‌نی كارگێڕی و گه‌نده‌ڵی و په‌راوێزخرانی وڵاته‌كه له ئاست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئابووری داڕماوه و وڵاته‌كه ته‌نانه‌ت ئاوی نییه بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی دابینی بكات
مایك پۆمپیۆ ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌دا هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بێت و پێی وایه
کە ملیۆنان ئێرانی ئامانجیان ئه‌وه‌یه رژێمه‌كه‌یان بگۆڕن و ته‌نانه‌ت له پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا گیانیان به‌خت كردووه و جگه له‌مه، ئێران ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز و رێكخراو و دیموكراتیكی هه‌یه.
هاوكات ئاماژه‌ی داوه كه خه‌ڵكی ئێران نه رژێمی ئیسلامی و مه‌زه‌وی و نه رژێمی پاشایه‌تییان ده‌وێت ده‌خوازن حكوومه‌تێكی دیموكراتیك دابمه‌زرێت كه به‌رانبه‌ر خه‌ڵك به‌رپرسیار بێت
مایك پۆمپیۆ له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئێران هه‌مان نیشانه‌ی به‌ر له رووخانی دیواری به‌رلین و رژێمی ئه‌سه‌دی هه‌یه و كۆتایی به‌و رژێمه‌ش ده‌هێنرێت
تێبینی /- سەرچاوە فۆكس‌نیوز
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئایندە