پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەیاسایەکی بە ناوی "دەرفەت بۆ مافی مانەوە" پەسەند کرد.
پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەیاسایەکی بە ناوی "دەرفەت بۆ مافی مانەوە" پەسەند کرد، کە ئامانج لێی خێراکردنی پێدانی ئیقامە وئاسانکاریکردنی دەرفەتی پەنابەرییە بۆ ئەو بیانیانەی کە بە باشی تێکەڵ بە کۆمەڵگا بوون و چەند ساڵێکە لە ئەڵمانیا بەبێ پێگەی سەلامەتدەژین ، بەمەرجێک هیچ تاوانێک ئەنجام نەدرابێت لە ماوەی مانەوەی لە 5 ساڵ کەمتر نەبێت.وە بۆ ئەوەی سەرچاوەی بژێوی هەبێت، جگە لەپێدانی 18 مانگ بۆ دانیشتووەکە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەدەستهێنانی ئیقامەی درێژخایەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێرپڵ باس، سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگی نوێنەرانی هاوپەیمانیدەسەڵاتدار، کە پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی سەوز و پارتی دیموکراتی ئازاد لەخۆدەگرێت، یاساکەی پەسەندکرد، هاوپەیمانیمەسیحی، پارتی چەپ و پارتی پۆپۆلیستی ڕاستڕەوی بەدیل بۆ ئەڵمانیا پڕۆژە یاساکەیان ڕەتکردەوە.
بەپێی یاسا نوێیەکە، پێداچوونەوەی خولیی فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران هەڵدەوەشێتەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەیبارگرانی لەسەر فەرمانگەکە. جگە لەوەش پەناخوازان مافی وەرگرتنی ڕاوێژکاری سەربەخۆیان دەبێت لە دەسەڵاتدا، ڕاوێژکاری سەبارەتبە ڕێکارەکانی پەنابەری دەسپێردرێت بە ئەکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کە پارە بۆ ئەمە لە حکومەتی ئەڵمانیا وەردەگرن.
دەکرێت لە داهاتوودا - لە حاڵەتە ناوازەکاندا - دانیشتنێک لە چوارچێوەی ڕێکاری پەنابەریدا بە پەخشی ڤیدیۆیی و دەنگی ئەنجام بدرێت.
هەروەها بڕیارە ماوەی ڕێوشوێنی داوای پەنابەری لە دادگا کارگێڕییەکان کەم بکرێتەوە کە لە ئێستادا بە تێکڕا ٢٦.٦ مانگ دەخایەنێت،بەپێی داتاکانی حکومەت.
لە چوارچێوەیەکی دیکەدا، جێگری وتەبێژی حکومەتی فیدراڵی، ڤۆڵفگانگ بویشنەر، ڕایگەیاند کە ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕۆژیهەینی داهاتوو / ٩ی کانوونی دووەم/ لە بەرلین پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئیستۆنیا کاجا کالاس لە ڕاوێژکاری فیدراڵی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو بەرپرسەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمدا گفتوگۆی دوو قۆڵی بە گرنگیدان بە ئەنجومەنی ئەوروپای داهاتوو ئەنجامدەدەنØ› بۆیە پێدەچێت گفتوگۆکان لە دەوری قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا، پرسی وزە و ئابووری و هەروەها ئاسایش و بەرگری بخولێتەوە.
رحیم هەورامی