ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

چیرۆکی دزەکردنی مۆساد بۆ ناو سلێمانی وە هاوسەرە جووەکەی «قوباد تاڵەبانی» کێیە؟

چیرۆکی دزەکردنی مۆساد بۆ ناو سلێمانی وە هاوسەرە جووەکەی «قوباد تاڵەبانی» کێیە؟
Admin

چیرۆکی دزەکردنی مۆساد بۆ ناو سلێمانی وە هاوسەرە جووەکەی «قوباد تاڵەبانی» کێیە؟

چیرۆکی دزەکردنی مۆساد بۆ ناو سلێمانی وە هاوسەرە جووەکەی «قوباد تاڵەبانی» کێیە؟

سەرچاوە ئاگادارەکان لە عێراق پەردە لەسەر چۆنییەتی دزەکردنی دەزگای سیخوڕی قەوارەی زایۆنیستی (مۆساد) بۆ ناو شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان لادەبەن.

ئاژانسی هەواڵی «مێهر»، گرووپی نێودەوڵەتی: سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی ڕایگەیاند؛ وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی مۆساد، پێش ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن، ئیسرائیل لە «قوباد»، 

کوڕە بچووکەکەی جەلال تاڵەبانی نزیک بووەوە کاتێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەریکی خوێندن بوو، و توانییان پەیوەندی لەگەڵ ژنێکی جوو بە ناوی «شێری گراهام» 

بۆ دروست بکەن.
لەو کاتەدا، باوکی شێری یەکێک لە جووە دیارەکانی ئەمریکا و ئەندامی لۆبی «ئایپەک» (AIPAC) بوو.

شێری بەرپرسی دۆسیەی عێراق بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەند ساڵێک لە قوباد گەورەتر بوو.
سەرەڕای ئەوەش، ئیسرائیلییەکان توانییان قوباد قایل بکەن بە هاوسەرگیریکردن لەگەڵ شێری، تاوەکو لە ڕێگەی هەژموونی ئایپەک و خەزوورییەوە، دزە بکەنە ناو «عێراقی نوێ».

دوای هاوسەرگیری و لەژێر ڕێنمایی مۆساد، ئەم هاوسەرە گەڕانەوە بۆ ناوچەکە و لە هەولێر نیشتەجێ بوون؛ چونکە شێری ڕقی لە سلێمانی دەبووەوە و وەک ناوەندێکی هەژموونی ئێران دەیناسی. 

قوباد بە پشتگیرییەکی نهێنی مۆساد و ئایپەک، توانی ببێتە جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان. شێریش بەردەوام بوو لە جێبەجێکردنی ئەو ئەجێندایانەی بۆی دیاریکرابوون و ڕێکخراوی (SEED)ی دامەزراند.

شێری لە ڕێگەی دامەزراندنی چەندین ڕێکخراوی ناحکومیی مافی مرۆڤ و مرۆیی، بە جەختکردنەوە لەسەر بابەتەکانی وەک هاوڕەگەزخوازی، فێمینیزم، توندوتیژی دژی ژنان و چەندین بابەتی دیکە، کاری لەسەر ستراتیژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل کرد.

قوباد و شێری دوو منداڵیان هەیە، کچێک و کوڕێک، و لەبەر ئەوەی دایکیان جووە، نەوەکانی «مام جەلال» بەپێی شەریعەتی جوو، بە جوو هەژمار دەکرێن.

لەم دواییانەدا ناکۆکییەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی (کوڕانی جەلال تاڵەبانی) توندتر بوونەتەوە، بەڵام مۆساد بە هاوکاری بنەماڵەی بارزانی، بەتایبەت «نێچیرڤان بارزانی»، مەبەستیەتی بافڵ لەکار لابدات و قوباد بخاتە شوێنی.

ئەم کارە بە کردەوە سلێمانی و ناوچەی سەوزی بەغدا -کە وەک حەوشەی پشتەوە و دەوروبەری ئەمنیی ئێران کار دەکەن- دەخاتە دەستی ئیسرائیلەوە.

پرسیارە کۆنەکە هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە: هاوسەرگیریکردن لەگەڵ ژنێکی جوو کێشەی نییە، چونکە ئیسلام ڕێگەی داوە بە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنانی ئەهلی کتاب، بەڵام بۆچی جەلال تاڵەبانی ئەم ڕاستییەی شاردەوە کە کوڕەکەی قوباد لەگەڵ خێزانێکی [سەربە لۆبی] جوو هاوسەرگیری کردووە؟

سەرچاوە /- ئاژانسی هەواڵی «مێهر»
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئایندە

4 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چیرۆکی دزەکردنی مۆساد بۆ ناو سلێمانی وە هاوسەرە جووەکەی «قوباد تاڵەبانی» کێیە؟

چیرۆکی دزەکردنی مۆساد بۆ ناو سلێمانی وە هاوسەرە جووەکەی «قوباد تاڵەبانی» کێیە؟

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)