شیکاری تایبەت بە ڕووداو ٢٤
یوسف ڕاجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە جەختی لەوە کردەوە کە حیزبوڵڵا "بەبێ بڕیاری ئێران ناتوانێت چەکەکانی خۆی ڕادەست بکات" و لە ئێستادا ئەو گرووپە هەوڵ دەدات "کات بکڕێت و هێزی ناوخۆیی خۆی بنیات بنێتەوە بۆ دووبارە جێگیرکردنەوەی هەژموونی خۆی لە لوبنان".
ڕاجی ئاماژەی بەوەشکرد، هەسەدە دوای چەند مانگێک فشاری سەربازی و ئابووری دەستیکردووە بە پڕۆسەی بەهێزکردنی هێزی دارایی و ڕێکخراوەیی خۆی و بەشێک لە بەرپرسانی گروپەکەش باسیان لە بنیاتنانەوەی پێکهاتە و سەرچاوەکانی کردووە. وتیشی: “چالاکییەکانی ئێستای حزبوڵڵا چیتر تەنها لەسەر باشوور و شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل نییە، بەڵکو زیاتر لەسەر بەهێزکردنی کاریگەری ناوخۆیی و پاراستنی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سیاسی لوبناندایە”.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی لوبنان، ئەو لە دیدارە لاوەکیەکانیدا لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەو پرسانەی بە "جددی و ئاشکرا" وروژاندووە و وەڵامی فەرمیی بەیروت بۆ بانگهێشتی عەراقچی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە دەنێردرێت.
شیکاری تایبەت بە ڕووداو ٢٤
پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە *ئێران هێشتا پێویستی بە خاڵی قەیران و نائەمنی هەیە لە ناوچەکەدا بۆ مانەوەی ستراتیژی و دوورکەوتنەوە لە شەڕە ڕاستەوخۆکان*. بوونی حیزبوڵڵا و دەسەڵاتی چەکداری بە یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی تاران دادەنرێت بۆ جێبەجێکردنی فشاری ناوچەیی و موزایەدە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
تاران بە کەمکردنەوەی پشتیوانی ناوخۆیی بۆ حزبوڵڵا لە لوبنان و زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان لەسەر ئێران، هەوڵدەدات پێگەی ئەو گروپە بپارێزێت و لە هەمان کاتدا خۆی لە ململانێیەکی تەواو لەگەڵ ئیسرائیل بەدوور بگرێت؛ چونکە چوونە ناو شەڕی ڕاستەوخۆ دەتوانێت تێچووی قورس بۆ حکومەتی ئێران دروست بکات.
بۆیە ڕێگریکردن لە چەکداماڵینی حزبوڵڵا تەنها پرسێکی ئەمنی نییە بۆ ئێران، بەڵکو مەرجێکی ژیانییە بۆ بەردەوامیی نفوزی ناوچەیی و دوورکەوتنەوە لە گواستنەوەی شەڕ بۆ سنوورەکانی.
بۆیە تاران هێشتا پێویستی بە کەشێکی ڕەخنەگرانە هەیە لە ناوچەکەدا؛ کەشێک کە ڕێگەی پێدەدات وەک یاریزانێکی چالاک لە هاوکێشە سیاسی و ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی بچێتە ناو شەڕی ڕاستەوخۆوە.