لە 25ی شوباتی 2026ەوە چیتر بەشێوەیەکی یاسایی ڕێگە بە سەردانکەرانی 85 وڵات نادرێت گەشت بکەن بۆ بەریتانیا بەبێ ETA ئیتا
لە 25ی شوباتی 2026ەوە چیتر بەشێوەیەکی یاسایی ڕێگە بە سەردانکەرانی 85 وڵات نادرێت گەشت بکەن بۆ بەریتانیا بەبێ ETA ئیتا
بڕیارە بەریتانیا لە مانگی شوباتی داهاتووەوە گۆڕانکارییەکی گەورە لە یاساکانی چوونە ژوورەوەی گەشتیاران ئەنجام بدات
لەگەڵ گواستنەوەی تەواو بۆ سیستەمی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی دیجیتاڵی پێش گەشتکردن
ئەم ڕێوشوێنە نوێیە کاریگەری لەسەر ملیۆنان سەردانکەر دەبێت کە لە وڵاتانی بێ ڤیزاوە هاتوون بەمەش مۆڵەتی گەشتی ئەلیکترۆنی (ETA) دەبێتە مەرجی پێشوەختە بۆ هەر چوونە ژوورەوەیەک بۆ وڵاتەکە
حکومەت ڕایگەیاند لە 25ی شوباتی 2026ەوە چیتر بەشێوەیەکی یاسایی ڕێگە بە سەردانکەرانی 85 وڵات نادرێت گەشت بکەن بۆ بەریتانیا بەبێ ETA ئیتا
هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە هەموو گەشتیاران پێویستیان بە مۆڵەتی دیجیتاڵی پێشوەختە دەبێت
یان لە ڕێگەی ETA یان eVisa هەروەها کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان و کۆمپانیاکانی گواستنەوە پێویستە پێش ئەوەی ڕێگە بە سەرنشینەکان بدەن سواربوون، مۆڵەتەکە پشتڕاست بکەنەوە
حکومەت ڕایگەیاندووە کە ETA بووەتە بەشێکی سەرەکی لە گەشتکردندا لەنێویاندا بۆ ئەو سەرنشینانەی ترانزێت کە بە کۆنترۆڵی پاسپۆرتی بەریتانیادا تێدەپەڕن.
داواکارییەکان لە ڕێگەی ئەپی فەرمی UK ETA پێشکەش دەکرێن کە نرخی 16 پاوەندە.
ئەمانەی خوارەوە لە بەدەستهێنانی ETA بەخشراون
1) هاوڵاتیانی بەریتانیا
2) هاووڵاتیانی ئێرلەندی
لە دوای جێبەجێکردنی تەواوەتی لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات