لەم ڕۆژانەدا شەڕێکی میدیای لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکاندا لە نێوان لایەنە کوردییەکان بەڕێوەدەچێت و یەکتری بە خائین و دوژمن ناودەبەن. زۆرجار باسەکان کەمتر لۆژیک و شیکاریە بەلکوو قسەی ناشرین و لەناوبردنی کەسی دەڕۆن و کەشێکی زۆر ژەهراوی و دوژمنکارانە دروست بووە هیچ سەرکردەیەکیش مرقەی لیوەنایەت لەکاتێکدا لەم نێوەندەدا دەنگی زیندانیانی سیاسی و ئیعدامی و دەستبەسەر کراونه ون بووە و ئەم دەستە و تاقمە بەناو حیزب و گرووپە خۆ بەدەنگی گەل دەزانن ئاگای لە حالی کەس نییە، ئەم زیندانیانە ئازار دەچێژن، لە مافە سەرەتاییەکان بێبەشن و کەس باسی ئازار و بارودۆخەکانیان ناکات. ئەوان بێدەنگ پشتگوێ خراون لەکاتێکدا بەرپرسی حیزبئی چاودێری دۆخەکە شەرە میدیایەکەی دەکەن ئەندام و لایەنگر بەربوونەتەیەکتر
ئەگەر بەڕاستی گرنگی بە کۆمەڵگا و خەڵکی کوردی دەدەن، کە بەم حالەتانوە لەتان بە گوومانین، پێویستە بیر لەو کەسانە بکەینەوە کە لە مەترسی لەسەرە پێش ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەین دەست هەلگرن لە لەناوبردنی یەکتر. با دەنگی زیندانیانی سیاسی و ئیعدامی وگەلەکەمان ببیستین و دۆخی نالەباری خۆتان ئێمە دەبی بیریان بخەینەوە و لانیکەم ڕێزخۆتان بێڵنەوە لەی گەل و بنەمالەی شەهیدان، ئیستە ٤٠ سال لەمەوبەر نییە لە دێیەکا هەموو باسوادن و بەم پێشکەوتنەوە چکۆلەترین زانیازری و هەولیان دەگەنی، خەلک بە گفتار و کردارتان هەڵتاندەسەنگێنن، ئەمرۆ قسەتان و گفتارتان ئاوێنەی داهاتووە،