یەختێکی کۆچبەرانی نایاسایی بە ٤٣ کۆچبەرەوە کە زۆربەیان کوردن، لە سنووری ئاوی بەریتانیا رزگار کران
یەختێکی کۆچبەرانی نایاسایی بە ٤٣ کۆچبەرەوە کە زۆربەیان کوردن، لە سنووری ئاوی بەریتانیا رزگار کران.
سەرچاوەی هەواڵەکان راگەیاندوە ، کۆچبەرەکان
ژمارەیان ٤٣ کەسە و بە وتەی خۆیان زۆربەیان کوردن، لەناویاندا ژنی دوو گیان هەیە کە حاڵیان باش نییە.
ئاماژەشی بەوەکردوە، کۆچبەرەکان لە سەعات ١ی شەوی رابردووەوە لە رێگەی ئاوییەوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتوون، بەڵامبەهۆی شەپۆلی زۆرەوە نەیانتوانیوە بە زوویی بگەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، کۆچبەرەکان لە رێگەی ئەو تیمی فریاگوزاری داوای بەهاناوەچوونیان کرد و دوای گەیاندنی پەیامەکەیان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی دەریاوانی بەریتانیا کۆچبەرەکانی رزگار کردوە.