وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە تورکیا دەکات هێرش نەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە تورکیا دەکات هێرش نەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن لەگەڵ مەولودچاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کردووە.
وەک وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: ئێران لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و پێویستی رەواندنەوەیان تێدەگات، بەڵام بۆ ئەوەینیگەرانییەکان نەمێنن دەبێ گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان تورکیا و سووریادا هەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، "پشتبەستن بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی نەک یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکان نادات،بەڵکو دەبێتەهۆی ئەوەی زیانی لێبکەوێتەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە تورکیا ماوەی 11 رۆژە ئۆپەراسیۆنی بۆ سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و هەرەشەی هێرشی زەمینیشدەکات. پێشترØ› ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، "مەرجی راگرتنی هێرشەکان کشانەوەی هەسەدەیە لە مەنبەج وکۆبانێ و تەلڕەفعەت لەگەڵ گەڕانەوەی دامەزراوەکانی حکومەتی سوریا بۆ ئەو ناوچانە