ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

خیانەتکار "جاش" شیکاریەک کولتووری و سیاسی و دیپلۆماسی وجۆرەکانی

خیانەتکار
ناسر تەها

    چەمکی خیانەت و خائین بووەتە یەکێک لە چەمکە سیاسییە بەکارهێنراوەکان و مشتومڕەکانی مێژووی نزیک بە سەدەیەک لە کوردستان. لە نێو ئەم چەمکانەدا وشەی جاش جێگەیەکی تایبەتی هەیە. دەیان ساڵە  جاش لە زمانی کوردیدا بە هاووڵاتی "خائین و هاوکاری دوژمن"  بەکاردەهێنرێت،کە بە  کوردەکان بە بە ئاگاداری، شانبەشانی سوپای داگیرکەر شەڕیان لەگەڵ گەلی خۆیان دەکرد.

   بەڵام گرنگ  ئەوەیە کە ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا بە واتای "بەچکی کەر" دێت. بەکارهێنانی ناوی ئاژەڵێکی بێتاوان خۆماڵی  کە هیچ ئەرکێکی پێ ناسپێردرێت  بۆ وەسفکردنی خیانەتکارێک پرسێکی کولتووری و دیپلۆماسی دەوروژێنێت. لەم نووسینم هەوڵ دەدم، جیاوازەکانی وشەی "جاش"، چەمکی خیانەت و خیانەتکار، جۆرەکانی خیانەتکارەکان بکۆڵێتەوە.

   لە کولتوری کوردیدا وەک زۆرێک لە کولتوورەکانی نەتەوەکانیتر بۆ ئاماژەدان بە تایبەتمەندییە نەرێنی یان ئەرێنییەکانی مرۆڤ، ناوی ئاژەڵەکان بەکار دەهێنن. بەڵام کاتێک ئەم ناوە بۆ خیانەتکاران بەکاردێت، گیاندارێکی بێتاوان بێ مەبەست ڕسوا دەکرێت و دەتوانێ لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا وێنەیەکی نەرێنی لە کولتووریمان نیشان بدات.

   لە ڕوانگەی دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە، بەکارهێنانی وشەیەکی لەو جۆرە - کە ڕەگێکی ئاژەڵیی هەیە - ڕەنگە لەگەڵ بەها شارستانییەکانی ئەمڕۆدا نەگونجێت و ڕەنگە دەرئەنجامە کولتوورییە نەخوازراوەکان دروست بکات. بۆیە گونجاوترە لەبری “جاش” وشەی وردتر و دیپلۆماتیکتر “خائین” بەکاربهێنرێت.

   خیانەتکار کەسێکە کە لەگەڵ دوژمن هاوکاری دەکات دژی بە گەل و نیشتمانەکەی هەڵسوکەوت دەکات. لەم ڕووەوە وشەی خائین هەم لە ئاستی ڕۆشنبیری و چ لە ئاستی سیاسیدا لە "خیانەتکار" قسەخۆشتر و شەفافترە و توانای ئەوەی هەیە لە دەقە ئەکادیمی و دیپلۆماسییەکاندا بەکاربهێنرێت.

 

. جۆرەکانی خیانەت

   لە ڕووی شیکارییەوە دەتوانرێت خیانەتکاران دابەش بکرێت بەسەر دوو بەشدا.

      خیانەتکارانی ئاشکرا: کەسانێک کە بە شێوەیەکی ئاشکرا دژی گەلی خۆیان شەڕ دەکەن و ڕاستەوخۆ چەک یا فرڵەمیان "خیانتکاری فکری" بەکار بەکاردەهێنن (خیانتکاری فکری کەسانێکن کە بە  بەرهەمە فیکرییەکانیان بۆ لاوازکردنی خەباتی گەل و بەهێزکردنی پێگەی دوژمن بەکاردەهێنن.)

     خیانەتکارانی ئاشکرا:ئەم پۆلە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ و بە ئاشکرا هاوکاری دوژمن دەکەن. بەڵام خیانەتکاری شاراوە (سیاسی/ئایدیۆلۆژی) ئەم تاقمە بە ڕواڵەت خۆی وەک بەشێک لە خەبات نیشان دەدان بەڵام بە کردەوە بە ڕەفتار و بڕیار و فکریان گورزی جددی لە خەڵک و بزووتنەوەی ئازادی دەدەن. شێواندنی مێژووی حزبی و بەکارهێنانی هەستی خەڵک وەک ئامرازێک بۆ قازانجی کەسی و دروستکردنی دابەشکاری ناوخۆیی و بە ناوە پیرۆزەکانی نیشتیامن خاک و سەربەخۆی دەکەنە ئامرازێک بۆ پڕوپاگەندە و ئەمانە  زیاتریش دەبنە  تایبەتمەندی ئەم جۆرە خیانەتانەن بزووتنەوەکە لاواز دەکەن.

10 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خیانەتکار "جاش" شیکاریەک کولتووری و سیاسی و دیپلۆماسی وجۆرەکانی

خیانەتکار "جاش" شیکاریەک کولتووری و سیاسی و دیپلۆماسی وجۆرەکانی

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)