ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

حیزبی رۆژهەڵات مامڵەی هەڵە لەگەڵ پێکهاتە و ناوچەکان

حیزبی رۆژهەڵات مامڵەی هەڵە لەگەڵ پێکهاتە و ناوچەکان
عەلی فەزڵی کەواڵی

ئەم هێز و حیزبانە کە خۆیان وەک نوێنەر و دەم راستی خەڵکی ستەملێکراوی خوەرهەڵاتی کوردستان دەر دەخەن لە راستیدا هیچ کات و ساتێک شارەزای جوگرافیای سیاسی کوردستان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ پێکهاتەکانی ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕسان نەبوون و نین.
ئەوان بە ڕادەیەک لە گێژاوی حیزبایەتی و دوبەرەکی حیزبیدا ون بوون پێیان وایە هەر کاتێک چوار کەس لە ئەندامانی حیزبەکانیان کە بە تێکڕا خەڵکی ناوچەکەیەکی دیاریکراوی کوردستانن لە دەوری یەک کۆبوونەوە ئەوا میلەتی کوردیان لە مەیەنەت و داگیرکاری ڕزگار کردووە.
گەر بیرکردنەوەی قووڵ و زانستیانەیان نەبێت بەرامبەر خەڵکی کوردستان بە گشتی و پارێزگاکانی لوڕسان، ئیلام و کرماشان بە تایبەتی دەبێت ٤٦ ساڵی دیکە بە دەور پاشنەی پێڵاوەکانیاندا بسۆڕنەوە بێ ئەوەی ئاکامی هەبێت.
ئەم حیزب و ڕیکخراوانە ٤٦ ساڵە بە یەک دەست و فەرمان ماشین لێدەخوڕن کە پێچەوانەی ویست و داخوازییەکانی گەلی سەربەرز و خەباتکاری کوردستانە.
هیوادارم جارێک لە جاران لە گەڵ جەهەتی ئاوی روبار مەلە بکەن نەک پێچەوانەی ئاوی روبار وەک ئەوەی هاتکوو ئێستا کردویانە جگە لە ماندوو بوون و شکست ئاکامی دیکەی نەبووە و نابێت
کوردستان نیشتمانی هەموو کوردێکە نەک تاقم یان
گروپێکی دیاریکراو.
گەر سبەینێ منی کرماشانی، ئیلامی و لوڕسانی ، منی یارسان منی شیعە لە دەرەوەی بیرکردنەوەی تەسکی ئێوە خەباتمان کرد ئەوە ئێوەن تاوانبارن نەک ئێمەی بیر جیاواز و دین جیاواز .
لە کەڵ رێز و حورمەت عەلی فەزڵی کەواڵی
10 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حیزبی رۆژهەڵات مامڵەی هەڵە لەگەڵ پێکهاتە و ناوچەکان

حیزبی رۆژهەڵات مامڵەی هەڵە لەگەڵ پێکهاتە و ناوچەکان

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)