ڕێگای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەتەواوی داخراوە
ڕێگای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەتەواوی داخراوە
چوونکە هیچ رێککەوتنێک قبوڵ ناکەین کە بەرژەوەندییەکانی ئێران لەبەرچاو نەگرێت
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند بە هۆی زیادەڕەوی ئەمریکا لە داخوازییەکانی و هاوشانیی وڵاتانی ئەوروپا نەمانتوانی لە پرسی ئەتۆمی بگەینە چارەسەرێک
سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران بووەتە ڕێگر لەبەردەم دەستکردن بە دانوستانەکانی تاران لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئاشکرای دەکات ڕێگای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەتەواوی داخراوە
وتیشی هیچ رێککەوتنێک قبوڵ ناکەین کە بەرژەوەندییەکانی ئێران لەبەرچاو نەگرێت ئەوە جێبەجێی دەکەین كە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە داوای دەکات، دڵنیام ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بڕیاری دروست و وردبینانە دەدات
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوان پێیانوابوو ئەو هەڵایەی خولقاندویانە بە میکانیزمی "سناپباک" ئێمە دەترسێنێت و ئامادە دەبین سازش بكەین، بە دڵنیاییەوە ئەوە راست نییە، ئێمە لەگەڵ ئەو بڕیارانەدا ژیاوین کە ئێستا هەوڵی زیندوکردنەوەیان دەدەن من ناڵێم شتێکی باشن، بەڵام ئەوە ئەو دێوەزمە نییە کە دروستیان کردووەو ناچارمان دەکات سازش بكەین
وەزیری دەرەوە ئێران ئاشكراشیكرد، لەگەڵ ئەمریكییەكان راستەوخۆ و لە رێگەی نێوەندگیرانەوە نامەمان ئاڵوگۆڕ کردووە.
راشیگەیاند لە کۆتاییدا هەست بە ئاسودەیی دەکەین کە ئەوەی پێویست بوو کردمان دڵنیاو روون بووەتەوە ئەو لێدوانەی رابەری شۆڕش وتی کە دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان دەگاتە بنبەستی تەواو، لەم هەنگاوەدا رەنگیدایەوە