ناتانیاهۆ داوای لێبوردنی لە قەتەر کرد
ناتانیاهۆ داوای لێبوردنی لە قەتەر کرد
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، داوای لێبوردنی لە سەرۆکوەزیرانی قەتەر کردووە، بەهۆی پێشێلکردنی سەروەری قەتەر لە هێرشەکەی بۆ سەر دۆحە. ئاماژەی بەوەشکرد، ناتانیاهۆ پەشیمانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کوژرانی ئەفسەرێکی ئەمنی قەتەر لەو هێرشەدا