بکوژی دوو هاووڵاتیەکەی کفری جمهور ڕۆستەم محمد برای ئەکبەری حاجی ڕۆستەم خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
بکوژی دوو هاووڵاتیەکەی کفری
جمهور ڕۆستەم محمد برای ئەکبەری حاجی ڕۆستەم خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبار ( جمهور ڕۆستەم محمد) لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٤ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له روداوی کوشتنی دوو هاوولاتى له شارۆچکەی کفری لە رێکەوتی ٢٤/٩/٢٠٢٥ لە ئێستادا ناوبراو بە بڕیاری بەڕێز داوەری لێکۆلینەوە ڕاگیراوە