ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕی سەربازیی زیاتر لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات و پێشبینی دەکات بەم زووانە پێشکەوتن لە سیستەمی بەرگری و شەڕدا ڕووبدات
ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕی سەربازیی زیاتر لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات و پێشبینی دەکات بەم زووانە پێشکەوتن لە سیستەمی بەرگری و شەڕدا ڕووبدات
ئەمیر بارام ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی هەندێک گرێبەستی بەرگری، ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو گرێبەستی هەناردەکردنی چەکی نوێی بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار واژۆکرد، هاوبەشە بیانییەکانیش ئاگاداری گرنگی وەبەرهێنانی بەرگری درێژخایەنن لە جیهانێکی ناسەقامگیردا
ئەمیر بارام، بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بە ئەشرق ئەلئەوسەتی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی خۆی بۆ پێکدادانی سەربازیی زیاتر لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات و پێشبینی دەکات پێشکەوتن لە سیستەمی بەرگری و شەڕدا ڕووبدات.
وتیشی: شەڕی ١٢ ڕۆژە بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی ئیسرائیل کۆتایی هات، بەڵام بە حەتمی شەڕی دیکە لە داهاتوودا لەگەڵ ئێران بەڕێوەیە. پێکهاتەی سەرکردایەتی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە، هەست بە زەلیلی دەکات و سەرچاوەی بەرچاوی بۆ بەرگریکردن و خێراکردنی بنیاتنانی دەسەڵاتی سەربازی خۆی تەرخان کردووە.