ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق جدیە
ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق جدیە
لە ڕاپۆرتی ئەمنیدا هاتووە کە ئیسرائیل باوەڕی وایە کە عێراق ناوەندێکی دیاری چالاکیی ئێرانە و بەغدا بەپێی ئەم زانیاریانە قووڵایییەکی ستراتیژییە بۆ حیزبوڵڵا لە لوبنان و ڕەنگە عێراق بکرێتە ئامانجێک لە هەرڕووبەڕووبوونەوەیەکی ناوچەیی لە داهاتوودا.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند، دەزگایهەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاپۆرتێکی وردیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران و فەرماندەیگشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی کردووە، کە هۆشداریی جددی تێدایەسەبارەت بە ئەگەری ئەوەی عێراق ببێتە ئامانجی داهاتووی هێرشی ئیسرائیل.
هاوکات لەگەڵ ئەم هۆشدارییانە، حکومەتی عێراق دەستپێکردنی ڕێوشوێنە ئۆپەراسیۆنییەکانی بۆدروستکردنی سیستمێکی نوێی بەرگری ئاسمانی ڕاگەیاند، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنیتواناکانی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری بۆ سەر ئاسمانی وڵاتەکەی و پاراستنیخاکەکەی لە هەڕەشە دەرەکییەکان
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەلمەنار، بەپێی ئەو زانیارییانەی خراوەتەڕوو، خەمڵاندنەکانی ڕێکخراویهەواڵگری عێراقی ئاماژە بەوە دەکەن کە تەلئەبیب بیر لە کردنەوەی بەرەیەکی نوێ دەکاتەوە لەناوچەکەدا، عێراقیش یەکێکە لە بژاردە هەرە دیارەکان بۆ ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییەناوچەییەکانی ئەم دواییە.