محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران هێرش و بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی تر تاوتوێدەکات.
سەردانەکەی سودانی بۆ تاران لەسەر بانگهێشتی رەسمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانە.
بەپێی لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئامانج لە سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی بابەتە ئابوری و سیاسی و بازرگانییەکانی نێوان بەغداد و تارانە، هەروەها پرسی ئاو و وزە و رەوشی سنورەکان و بۆردومانەکانی ئێران کە خاکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، تاوتوێ دەکرێن.