چالاکی مەدەنی "شەهرام حاتەمی" بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٨ی خەرمانان، شەهرام حاتەمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.
شەهرام حاتەمی ٢٩ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە ٢ ساڵ بەندکران، ٢ ساڵ بێبەش بوون لە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەستبەسەرداگرتنی تەلەفۆنی ناوبراو وەک کەرەسەتەی تاوان سزا درا. ئەم سزایە دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ مانگ و یەک ڕۆژ کەم کرایەوە.
ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە « پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بڵاو کردنەوە و پڕوپاگەندە بۆ بێ حجابی، هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی ناڕەزایی و سووکایەتی کردن بە نەتەوەکان» ڕاگەیەندراوە.