بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان، سهبارهت به كۆنفرانسی هاوپەیمانی سوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی له سلێمانی
ئهمڕۆ ١ی ٩ی ٢٠٢٥، ناوهندی گشتی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان بهیاننامهیهکی سهبارهت به كۆنفرانسی هاوپەیمانی سوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی له سلێمانی بڵاوکردهوه. ئهوهش دهقی بهیاننامهکهیه!!!
بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
ناوەندی گشتی
بەروار :01/09/2025
ژمارە : تایبهت.
كۆمكاری عەرەبی و پرسی سەربەخۆیی كوردستان
لە چەند ڕۆژی ڕابووردوودا كۆبونەوەیەكی گاڵتە جاڕیانە بە ناوی كۆنفرانسی هاوپەیمانی سوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی بەسترا لە سلێمانی، وەكو خۆیان دەڵێن چەندین پانێڵ و بابەت و پرسی ژنان باسی لێوەكرا، ئەمە بۆ ئێمە وەكو بزوتنەوەیەكی سیاسی لە ڕۆژ هەڵاتی كوردستان هیچ بەهایەكی سیاسی و جیهانی نییە, ئەم هاوپەیمانیەتیە كە چەندین وڵاتی عەرەبی تیایدا ئەندامن وتایبەتە بەو ڵاتە عەرەبیانەی كە سەربەخۆن و دەوڵەتیان هەیە . لە ئەجێندای ئەو هاوپەیمانیەتیەدا ، فەلەستین وەكو دەوڵەت بە ئەندام وەرگیراوە و ناوی وەكو دەوڵەت لەو هاوپەیمانیەتیەدا كە پێی دەڵێن ( كۆمكاری عەرەبی ) هاوتوە ئەوەی جێگای سەرنجە لە ڕۆژی بەستنی كۆنفرانسەكە لە شاری سلێمانی ئەم هاوپەیمانیەتیە ئامادە نەبوون دان بە سەر بەخۆیی كوردستاندا بنێت و لە دەستورەكەشیدا هاتوە كە پارێزگاری لە یەكپارچەیی دەوڵەتانی عەرەبی ئەندام دەكەن و هاو پەیمانیەتیەكە هیچ قورسایی و سەنگێكی جیهانی نیەو لە ڕاستیشدا كۆمكارێكی سیاسی نیە ئەوەندەی كلتوری و بەرژەوەندی خوازی عەرەبیە و هیچ پەیەوەندەیەكی بە كۆمەڵگەی كوردیەوە نیە ، جێی سەرسوڕمانە كە حزبە كوردیەكان بەشداری
ئاوا كۆنفرانسێك دەكەن كە بە ئاشكراو ڕاشكاوانە دژی دۆز پرسی ڕەوای كوردە.
لە كاتێكدا دوو دەوڵەتی داگیركەر كە ئەندامن لەو هاوپەیمانیەتیەدا ( ئێراق و سوریا ) داگیركەری خاكی كوردستانن . ئەوەی جێگای نیگەرانیە حزبەكانی وەكو حزبی دیموكرات و پەیەدەو یەكێتی چۆن چۆنی ئەندامن لە ڕێكخراوێكی ئاوادا كە دژی پرسی كوردن و پارێزگاری لە یەكپارچەیی
ئەو دەوڵەتانە دەكەن كە كوردستانیان داگیر كردووە .ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان بەشداری كردنی ئەم حزبە كوردیە تەقلیدیانە دەخەینە ژێرپرسیار، كە ئایا بە چ مەبەست و بەرژەوەندەیەك بەشداری ئاوا كۆنفرانسێك دەكەن كە دژی بەرژەوەندی و پرسی كوردە لە هەر چوار پارچەی كوردستان .لە كاتێكدا ئەو كۆمكارە بە ناوی هاوپەیمان سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبیەوە، تەنانەت بە دێڕێكیش باسی داگیركاری و پرسی ڕەوای گەلی كوردناكەن لە ئەجێندای كارەكانیشیاندا ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەم هاوپەیمانیەتیە تایبەتە بە كۆمەڵگەی وڵاتانی عەرەبی. هاوكات جگە لەوەی كە كۆنفرانسەكە هیچ گرنگی سیاسی جیهانی و هەرێمی و تەنانەت ناوچەیشی نەبوو ، هەلًبژاردنی باڤڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی ئەو هاوپەیمانیەتیە لە ئێستادا كە بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و جیهان لە بەردەم ئەگەری گۆڕانكاری و شەڕو پێكداداندایە ، جێی گومانە و ئاماژەی ڕوون لە پشت وردەكاریەكانیەوە هەیە. ئێمە لەوە تێگەشتوین كە یەكێتی وەكو حزبی دەسەڵاتداری باشوری كوردستان لە كام بەرەیەو ئەجێندای كام بەرە جێبەجێ دەكات لە ناوچەكەدا . بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمان و تێڕامانە حزبی دیموكرات و پیەدە چی بەرژەوەندیەك دەیان بەستێتەوە بە و هاوپەیمانیەتیەوە.