باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق لەسەر هێرشەکەی لالەزار هاتەدەنگ
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق لەسەر هێرشەکەی لالەزار هاتەدەنگ
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق لەسەر هێرشەکەی لالەزار هاتەدەنگ و رایدەگەیەنێت، "بە تووندی ئەوزانیارییانە ڕەتدەکەینەوە کە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراونەتەوە، گوایە لایەنی ئۆکرانیتێوەگڵاوە لە ئامادەکردن یان مەشقپێکردنی ئەو کەسانەی کە لە چالاکییە نایاساییەکان لەسەر خاکیعێراق یان هەرێمی کوردستان بەشدارن
ئهمڕۆ شهممه ، باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق له ڕونكردنهوهیهكدا باسی لهوهكردوه، "هیچ چالاکیەکیپەیوەست بە ڕاهێنانی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لەخاکەکەمان ئەنجام نەدراوە، ئەو تۆمەتانە چەواشەکارانەن و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکیان نییە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە زانیارییە ناڕاستانە بە هەوڵێک دەزانین بۆ ناوزڕاندنیئۆکرانیا و سەرکردایەتییەکەی، بە توندی ڕەتیدەکهینهوه.
باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات "تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمی ومتمانەپێکراوەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری، و خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و ڕاپۆرتەپشتڕاستنەکراوەکان".
ئهو ڕاگهیهندراوه له كاتێكدایه له دانپێدانانی ژمارهیهك دهستگیركراوێكی لالهزار كه سهر لاهور شێخجهنگی، سهرۆكی بهرهی گهله هاتوه، "له ئۆكرانیا راهێنانی پێكراوه لهسهر فڕۆكهی بێفڕۆكهوان