‎ئهمڕۆ یەکشهممه 27 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانى، سهرۆکى حکومەتی ههرێمى کوردستان پێشوازى له شاندێکى کۆنگرێسى ئهمهر٠Šکا
‎ئهمڕۆ یەکشهممه 27 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانى، سهرۆکى حکومەتی ههرێمى کوردستان پێشوازى له شاندێکى کۆنگرێسى ئهمهر٠Šکا به سهرۆکا٠Šهت٠Šى کۆنگرێسمان مارک تاکانۆ کرد که له ئهندامانى کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین، کۆلین ئۆڵرێد، کاتی پۆرتەر پێکهاتبوو.
‎له کۆبوونهوهکەدا که ئەل٠Šنا ڕۆمەناوسکی باڵ٠Šۆزى ئهمهر٠Šکا له عێراق ئامادهى بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوا٠Š٠Šن گۆڕانکاری و پێشهاتهکانى عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
‎شاندی کۆنگرێس ئاماژەیان بە پەیوەندیی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد و بەناوی کۆنگرێسەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی دیموکراسیی سەرکەوتوو لە عێراق دووپات کردەوە . هەروەها ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانییان کرد.
‎سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدرالی، خزمەتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزارەی، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.
‎چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازیی و پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی هاوهەڵوێستیی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.