ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە ئامادەییی خۆیان بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر تاران نەگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە نامەیەک ئاماژە کراوە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتی ترۆیکای ئەورووپی ڕۆژی سێشەممە، نامەیەکیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیوە و ئاماژەیان بە ئەگەری "پاراستنی" سزاکان کردووە ئەگەر ئێران هەنگاو نەنێت. لە نامەکەدا وەزیرەکان ڕایانگەیاندووە، "ئێمە ڕوونمان کردووەتەوە، ئەگەر ئێران ئامادە نەبێت بگاتە چارەسەرێکی دیپلۆماس، ئەوا E3 ئامادەیە میکانیزمی سناپباک دەستپێبکات".
هۆشدارییەکەی E3 دوای دانوستانی "جددی، ڕاشکاوانە و ورد" دێت لەگەڵ ئێران لە مانگی ڕابردوودا لە ئیستانبوڵ، کە یەکەم کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو بوو لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.