شاسوار عەبدولواحید نەگبەتی کورد لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە یەکێتی و پارتی لەسەر بابەتی نەوت رێککەوتن
شاسوار عەبدولواحید نەگبەتی کورد لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە یەکێتی و پارتی لەسەر بابەتی نەوت رێککەوتن،
سەرۆکی جووڵانهوهی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی تەنها خەمی ئەوەیانە چۆن سەروەت و سامانەکانیان بپارێزن و هەموو کێشەکانیشیان هەر لەسەر بەرژەوەندییەکانیانە و دەشڵێت،"بەدبەختی کورد لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە یەکێتی و پارتی لەسەر نەوت رێککەوتن".
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی دووهمی 2022، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی سەنتەری میترۆی کرد و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: نەگبەتی کورد لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە یەکێتی و پارتی لەسەر بابەتی نەوت رێککەوتن، دەشڵێت، "ئەوە بووە خاڵی وەچەرخان بۆ گۆڕانکاری دۆخی هەرێم بەرەو خراپتر".
شاسوار عەبدولواحید وتیشی: "ههموو ساڵێک 100 ههزار گهنجی وڵاتهکهمان تهمهنیان دهبێته 18 ساڵ و ههلیکاریان نییه".