ژمارەیەکی پێوانەیی... فرۆشی "ئۆنلاین"ی هەینی ڕەش لە ئەمریکا ٩.١ ملیار دۆلاری تێپەڕاند
ژمارەیەکی پێوانەیی... فرۆشی "ئۆنلاین"ی هەینی ڕەش لە ئەمریکا ٩.١ ملیار دۆلاری تێپەڕاند
ئەمساڵ فرۆشی هەینی ڕەش لە ئەمریکا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکان لەبەر ڕۆشنایی شەپۆلی هەڵاوسانیجیهانی.
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای ئەدۆبی ئەنالیتیکس کە بەدواداچوون بۆ زیاتر لە 85%ی گەورەترین فرۆشیارانی بازرگانی ئەلیکترۆنی لەئەمریکا دەکات، هەینی ڕابردوو بەکارهێنەران 9.12 ملیار دۆلاریان بۆ کڕینی ئۆنلاین خەرجکردووە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 2.3% زیادیکردووە لە ساڵی ٢٠ ٢٠ دا فرۆشی هەینی تێپەڕاند کە ٩.٠ ٣ ملیار دۆلار بووە.
ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە سەبارەت بە ڕەوت و دیدگاکانی بازاڕکردن لە ساڵی ٢٠ ٢٢دا ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی نیوەی فرۆشیئەلیکترۆنی بە ڕێژەی ٤٨% لە مۆبایلە زیرەکەکانەوە هاتووە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ٤٤% بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، کڕیارانی زیاتر سوودمەند بوون لە خزمەتگوزاری "ئێستا بکڕە و دواتر پارە بدە"، بەو پێیەی داواکارییەکان بە بەراورد بەهەفتەی پێشوو بە ڕێژەی 78% زیادیکردووە.
ڤیڤێک پاندیا، شرۆڤەکاری پێشەنگی کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ گەیشتنی خەرجییە ئەلیکترۆنییەکان لە هەینی ڕەشداژمارەیەکی پێوانەیی، ئێمەش شاهیدی نیشاندەری دووانەیین لەسەر بەکارهێنەری هۆشیاری بودجە لەمساڵدا، و ئاماژەی بەوە کردووە کەکڕیاران دروشمی " ئێستا بکڕە و دواتر پارە بدە" ئەمساڵ زیاتر لە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو دیاریانە بکڕن کە دەیانەوێت بۆ خێزان و هاوڕێیان.
چاوەڕوانییەکان ئەوە بوون کە هەڵاوسان بە ئەگەرێکی زۆرەوە کاریگەری لەسەر وەرزی جەژن دەبێت چونکە نەک تەنها دەبێتە هۆیبەرزبوونەوەی نرخەکان بەڵکو دەبێتە هۆی زیادبوونی خەرجییە ئابوورییەکان.
ئا: لانە عزیز حمە