ڕاگەیەندراوی یەكەمین پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان
ڕاگەیەندراوی یەكەمین پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان
لە ژێر دروشمی كوردستانێكی ئازاد ، گەلێكی پێشكەوتوو شارستانی
بە ئامادە بوونی سەرپەرشتیاری گشتی و ئەندامانی ناوەندی بڕیارو ناوەندی گشتی و سەرجەمئەندامانی ناوەندەكان پلینۆمی یەكەمی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان لە بەرواری 7/ 7 / 2025 كاتژمێر6 ئێوارە بەكاتی كوردستان بە شێوەی ئۆنلاین بەسترا ، دەست پێكی پلینۆم بە بە سروودی نەتەوەیی ئەیڕەقیب دەستی پێكرد ، هاوكات لە لایەن سەرپەرشتیاری گشتی یەوە كورتەیەك سەبارەت بە كارو چالاكیبزوتنەوەی ئایندەی كوردستان و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و ئێران باس كراو ، ئەجێنداای كاری پلینۆمدیاری كرا، كە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە كارو چالاكی ناوەندەكان و گۆڕنكاری تێیاندا و ڕیزبەندی كردنیناوەدەكان و دیاری كردنی خهەرەمی كاری ڕێكخراوەیی ناوەندەكان و هاوكات ڕاپۆرتی كارو چالاكیسەرجەم ناوەندەكان لە ماوەی ڕابووردوودا خوێندرایەوە و جەخت لە بڕیارو ڕاسپاردەكان كرایەوە . كەتیایدا چەندین گۆڕان كاری ڕێكخراوەیی و پێداچوونەوە بە هێڵی گشتی سیاسەت و كارو چالاكیەكانداكراو لە لایەن ئەندامانەوە ڕاوو بۆچوون لەسەر گۆڕنكاریەكان و سیاسەتی گشتی وەرگیراو پلانی نوێ وشێوازی خەباتی نوێ پێشنیار كرا بۆ ئەم دەوورەیەی خەبات كردنمان بە شێوەی میدیایی و دیپلۆماتی ،گرنگی تەواو پێبدەین تا ئەو كاتەی پێویست بێت بە شێوازێكی تر مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەین .
ئەجێمدای ڕاسپێردراو وتەوەری پلینۆم بریتی بوو لە :
• بارو دۆخی نەخوازراوو پڕقەیران و ناهەمواری گوزەرانی خەڵكی كوردستان ، بە هۆە سیاسەتەچەوتەكانی ڕژێمی ئاخودندی یەوە .
• لە سێدارەدانی لاوان و هاونیشتمانی بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل .
• ڕاو بۆچوونی ئەندامانی ناوەندی بڕیار وگفتوگۆی ناوەندی گشتی .
• گۆڕانكاریەكان لە ناوچەكەو شەڕی ئیسرائیل و ڕژێمی ئێران .
• گرنگی دان بە پەیوەندی دیپلۆماتی بۆ پشتیوانی كردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان .
• ئاراستەكردنی پەیامی بزووتنەوەی ئایندە بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ وئەمنیستی ئینترناشیوناڵ سەبارەت بە لە سێدارەدانی هاونیشتیمانیان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوەو گۆڕینیئەو ڕژێمە ئایینیە سەركوتگەرە بۆ ڕژێمێكی دیموكراسی و فیدڕاڵی .
هەروەها پێداچوونەوە بە هەرمی ڕێكخراوەیی بزوتنەوەی ئایندە كە پێك دێت لە دوو ناوەندی سەرەكیو 12 ناوەند و ناوەندەكانی شارو شارۆچكەكان و ناوەندی دەرەوەی وڵات و ناوەندی هێزی پشتیوانیجەماوەری .
* نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتی
* ناوەندی بڕیار
* ناوەندی گشتی
* نلوەندی ئیدارەو بەڕێوەبردنی پلانی ئابووری
* ناوەندی ڕاگەیاندن و میدیا
* ناوەندی هەواڵگری و زانیاری نیشتمانی
* ناوەندی ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی
* ناوەندی پەیوەندیەگشتیەكان و دیپلۆماتی
* ناوەندی فەرماندەیی و فێرگەی پێشمەرگە
* ناوەندی دادوەری و سەروەری و یاسا
* ناوەندی هێزی پشتیوان
* ناوەندی پەرەپێدانی كلتوری
* ناوەندی هۆشیاری و ڕۆشنبیری
* ناوەندی هەڵبژاردن و داتاكان
* ناوەندی چالاكی گەنجان و ئافرەتان
* ناوەندی شاروو شاروچكەكان
یەكەین پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندە بەسەركەوتویی كۆتایی پێهات ، و چەندین بابەت و بڕگەی نوێیخستە نێو ئەجێندای كارەكانی داهاتوی