هێزه‌کانی ڕژێمی نوێی سووریا له دیمه‌ش به هۆی قسه‌کردن به زمانی کوردی ٥ که‌س ده‌گرن و ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره
تیمێکی ئاسایشی گشتی سووریا لە نزیک ناوەندی سیریتێل لە گەڕەکی مەززە ئەلجەبەل لە دیمەشق گوێیان له چه‌ند گه‌نجێک ده‌بێت به کوردی قسه بکه‌ن، ڕقیان له زمانی کوردی ده‌بێت و له خۆیانه‌وه پێنج گەنجی کوردیان بە تۆمەتی قسەکردن بە زمانی کوردی دەستگیرکرد. قسه‌کردن له ژێر سایه‌ی تێرۆریستان قه‌ده‌غه‌یه!!!
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەو گەنجانە کە خەڵکی گوندەکانی لادێی عەفرین، لە شوێنێکی گشتیدا بە زمانی کوردی قسەیان دەکرد، کاتێک ئەفسەرێکی ئەمنی لێیان نزیکبووەوە و لێیان پرسی: ئایا ئێوە کوردن؟ جارێک گوتیان بەڵێ، دەستبەجێ دەوریەیەکی چەکدار گەیشتن و دەستگیریان کرد و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو پێنج گەنجە لە دەستگیرکراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنەکەیان نییە.