ئێران لەگەڵ بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا رێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان
ئێران لەگەڵ بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا رێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان
لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەیەوە
ئهو ههنگاوه لە دوای هۆشداری سێ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا دێت هۆشداریان دا كەدەستپێنەکردنەوەیدانوستانەکان دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا.
بهگوێرهی میدیای فهرمی ئێران، ئهو ههنگاوه دوای هۆشداری سێ وڵاتی ئەوروپیی ناسراو بە ترۆیکاییەکێتی ئەوروپا دێت کە دەستپێنەکردنەوەی دانوستانەکان دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکانبەسەر ئێراندا.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویكردهوه، ئێران، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕێککەوتون لەسەرئەنجامدانی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
پێشتر ئاژانسەکە باسی لهوهكردبوو، ئێران تاوتوێی داواکاری سێ وڵاتی ئەوروپی دەکات بۆدەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان.
ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندوە، "لەسەر بنەمای گفتوگۆکان ڕێککەوتن کراوە،بەڵام ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بە وادە و شوێنی گفتوگۆکان بەردەوامن، تا ئێستا ئەو وڵاتە دیارینەکراوەکە ڕەنگە هەفتەی داهاتو گفتوگۆکان تێیدا ئەنجامبدرێت