ئەمریکاو ئیسرائیل ئامادەکاری دەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
ئەمریکاو ئیسرائیل ئامادەکاری دەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
ئێران زانیاری ووردمان پێگەیشتوە کە ئەمریکاو ئیسرائیل ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرش کردنە سەرووڵاتەکەمان ئێمەش ئامادەین بۆ وەڵام دانەوە
حکومەتی ئێران کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەوە کردەوە کەهەردانوستانێک بکرێت، دەبێت لەگەڵ واقیعەئەمنییەکانی ناوچەکەدا بگونجێت و دابڕێژرێت.
ئێران زانیارییەکانمان ئەوە دەردەخەن کە لە جیاتی دانوستان پێویستە خۆمان بۆ شەڕ ئامادە بکەین
بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ پرێس تیڤی، تۆڕی زمانی ئینگلیزیی سەر بەحکومەتیئێران، ڕایگەیاند کە هەڵسەنگاندنی ئێستایتاران ئەوەیە کە ئامانجی دانوستانەکان چەکداماڵینیئێرانە بۆقەرەبووکردنەوەی لاوازی ئیسرائیل لە شەڕی داهاتوودا، هەروەها ئێران لەبریدانوستان، پێویستەخۆیبۆ شەڕ ئامادە بکات.
ئاماژەیان بەوەشکرد، تاران ئامادە نییە بچێتە گفتوگۆی نوێ لەگەڵ ئەمەریکا مەگەر چوارچێوەوکارنامەکەیان بەتەواوی جیاواز بێت لە دانوستانەکانیپێشوو.
زانیارییەکانمان ئەوە دەردەخەن کە واشنتۆن بەدوای گفتوگۆیەکدایە بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ شەڕنەکبەدیهێنانی ئاشتی، ئەگەر وابێت هیچهۆکارێک نابینین بۆ بەفیڕۆدانی کات و پێمان باشە سەرنجمانلەسەرئامادەکاری بۆ شەڕ بێت.
ئاماژەیان بەوەش کرد کە هەر خولێکی نوێی دانوستانەکان دەبێت "گەرەنتی جددی و پراکتیکی"یهەبێت،هۆشداریدا لەوەی کە بەبێ ئەو جۆرەگەرەنتییانە، دانوستانەکان تەنها بۆ داپۆشینی ڕێوشوێنەئەمنییەکانیفریودەرانەی ئەمریکا بن.
پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هەفتانەیەکەی ڕۆژیدووشەممە،ڕایگەیاندبوو کە “بەروار، کات و شوێنی” کۆبوونەوەی نێوان عەباس عێراقچی، وەزیریدەرەوە و ستیڤویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێشتا دیاری نەکراوە.
جەختیشی لەوە کردەوە: ناچینە ناو پڕۆسەیەکی لەو شێوەیە تا دڵنیانەبینەوە لە کاریگەریی دیپلۆماسیوپرۆسەی دانوستانەکە.
بەرپرسێکی ئێران بە پرێس تیڤیی وت: تاران مەرجی تایبەتی بۆ دەستپێکردنی هەر دانوستانێکینوێیداناوە، لەوانە گرنگیدانی جددی بە بەرنامەیئەتۆمی ئیسرائیل و چەکی کۆمەڵکوژی ڕژێم.
بە پێی ڕاپۆرتی پرێس تیڤی، جەختی کردووەتەوە: هیچ کەسێک لە ناوچەکە قبووڵی ناکات کەپڕۆسەیداماڵینی چەک تەنیا ئێران یان وڵاتانی دیکەیناوچەکە بگرێتەوە، لە کاتێکدا ڕژێمێکی وەک ئیسرائیلکەڕێبازێکی خوێناوی هەیە، ڕۆژانە چەکی زیاتر بەدەست دەهێنێت.
هەروەها سزادانی ئیسرائیل و قەرەبووکردنەوەی ئێرانی وەک مەرجێکی دیکەی بنەڕەتی بۆ دانوستانیتارانخستووەتەڕوو و هۆشداریشیدا لەوەی کەئەگەر بە پێچەوانەوەی ئەمە بێت، هەر دانوستانێکدەتوانێتجارێکی دیکە زەمینە بۆ شەڕێکی نوێ خۆش بکات.
دەشڵێت: ئەمە دووڕیانێکە بۆ ئەمریکا، تا ئێستاش نازانین ئەوان بەنیازن چۆن ئەم کێشەیەچارەسەربکەن.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست پێشتر بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێتبەمنزیکانە دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن وتاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە.
ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، ئیدارەی ترەمپ پێی وایە ئێران تەنانەت دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاوئیسرائیل هێشتا ئامادەیە سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی بگەنە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بە بێ داننان بە "مافیپیتاندنییۆرانیۆم" مومکین نابێت.
لە کۆتاییدا بە پرێس تیڤی وتووە: پێویستە دڵنیایی وەربگرین کە ویتکۆف وەک ناوبژیوانێک لە گەیشتنبەچارەسەرێک مامەڵە دەکات، نەک ئەوەی کەئەو ئەجێندایەکی نوێی هەیە بۆ هاندانی توندوتیژیدژیئێران، زۆر قورسە دڵنیایی لەو جۆرە بدەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئامادەین دەرفەتێکیدیکەبدەین،بۆ گوێگرتن لە قسەکانی لایەنی ئەمریکی و هەڵسەنگاندن بۆ کردارەکانیان لەم ڕووەوە.
لەم ئەگەرەدا گورزێکی زۆر توند بەر ئابووری ئێران دەکەوێت، لە کاتێکدا ئێستا بەهۆی سزاکانیئەمریکاوەئابوورییەکی کاریگەری بەرچاوی لەسەردروست بووە
لە هەنگاوێکی دیکەشدا بۆ فشارخستنە سەر ئێران بۆئەوەی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، وڵاتانیئەوروپیهەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر ئێران تامانگ و نیوێکی دیکە دانوستان و ڕێککەوتن لەسەرپرسیئەتۆمی نەکات، ئەوا سزا و گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەڕێننەوە سەریان