بە ئاگاداریی گشت ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
بە ئاگاداریی گشت ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دەگەیەنین کە: پاش ناردنی نامەی فەرمی لە مەڕ هەڵپەساردنی هەر یەک لەمەنسوور تەها و ڕۆستەم ئەڵماسی، ئەم دوو کەسە کشانەوەی خۆیان لە ڕیزەکانمان ڕاگەیاند. لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە هەموو ئەندامان ودۆستان و گشت خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم دوو کەسە بە هۆی ڕەچاو نەکردنی پرەنسیپەکان هیچ بەرپرسایەتی ونوێنەرایەتییەکیان لە ناو ئێمە دا نەماوە و بە فەرمی لە ڕیزەکانمان دەرکراون. دەقی نامەی هەڵپەساردنی مەنسوور تەها و ڕۆستەم ئەڵماسی: بابەت: هەڵپەساردن لە ئەندامیەتی بەڕیزان: ڕۆستەم ئەڵماسی مەنسوور تەها لە ڕێگەی ئەم نامەیەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە پاش چەند جارئاگادارکردنەوە و هۆشداریدان بە هۆی لادان و پێشێلکردنی پرەنسپەکان و نەپاراستنی نهێنی و دیسیپلینەکانی ڕێکخراوەیی و هەروەهادروست کردن و نانەوەی ئاژاوە و دووبەرکی لە ڕیزەکانی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، بۆ ماوەی ٣ مانگ واتە لە ڕۆژی ١٩ینوامبری ٢٠ ٢٢ تا ٢٠ ی مای ٢٠ ٢٣هەڵدەپەسێردرێن. هیوادارین لە ماوەی ئەم سێ مانگە دا بە خۆداچوونەوەتان هەبێ و ئەمە دواییندەرفەتە بۆ مانەوەتان لە ڕیزەکانی هاوپەیمانی دا. هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ١٨ی نوامبری ٢٠ ٢٢ی زایینی