ئێران 700 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراون
ئێران 700 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراون
و چەند کەسێکیش بەو تۆمەتە لە سێدارەدراون.
ئاژانسی فارس بە ئاماژەکردن بەوەی "تۆڕی سیخوڕیی ئیسرائیل" لە ماوەی جەنگەکەدا "زۆر چالاکبووە" ڕایگەیاند: پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، خووزستان، ئیسفەهان و فارس، زۆرترین ژمارەیدەستبەسەرکراویان لێ تۆمار کراوە و ئاماری دەستبەسەرکراوانی پارێزگای تارانیش هێشتا بڵاونەبووەتەوە.
ئاژانسی "فارس" کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە ڕایگەیاند: "لە ماوەی 12 ڕۆژ جەنگی نێوان ئێران وئیسرائیل، 700 هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل دەستبەسەر کراون."
ئاشکراشی کردووە، لە ماوەی ڕۆژانی جەنگدا زیاتر لە 10 هەزار درۆن لە سەرانسەری ئێران دۆزراونەتەوەو دەستیان بەسەردا گیراوە.
دەزگا ئەمنییەکانی ئێران دەڵێن ئەو دەستبەسەرکراوانە، بە بەکارهێنان و کۆنترۆڵی درۆنی خۆتەقێن،دروستکردنی بۆمب، گرتنی ڤیدیۆ لە شوێنە سەربازییەکان و ناردنی زانیاری بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کراون.