ئهمهریا بهشداری شهڕی دژی ڕژێمی ئیسرایلی کرد.
ئهمڕؤ یهکشهمه ٢٢ی ٦ ی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشە زۆر سەرکەوتووەکانیان بۆ سەر سێ شوێنی ئەتۆمی رژیمی ئێران، لەوانە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان تەواو کردووە و ئێستا ئاسمانی ئێرانیان بەجێهێشتووە.
ئهوه یهکهم جاره ئهمهریکا بهو شێوهیه ئۆپێراسییۆن دژی بنکه ناوهکیهکانی ڕژیمی ئهنجام ئهدات.
ترامپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی “شوشیال ترۆث” وتی: لە هێرشەکەی ئامریکادا بارێکی تەواو بۆمب لە دامەزراوەی فۆردۆوە کەوتە خوارەوە، قورسترین بۆمبەکان کێشیان ١٤ تەن بوو، ئێستا هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە بۆ بنکە”.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل وێنەی بۆردومانی بنکەی ئەتۆمی ژێرزەمینیی حکومتی ئێرانی لەفۆردۆ نیشان دا.
کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شەش فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتژیکی بی ٢ی ئەمریکی بەشدارییان لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران لە ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردۆی بە "لێدانی ورد" وەسف کرد و ئامانجی خۆی لە ناوبردنی توانای پیتاندنی ئۆرانیۆمی ڕژیمی ئێران و ڕاگرتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی ڕاگەیاند. ترامپ ڕژیمی ئێرانی بە پێشەنگی و پشتیوانی سەرەکی بۆ ترۆری نێودەوڵەتی ناوبرد.
ترامپ وێڕای ڕاگەیاندنی هێرشەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوو و نایاب و وێرانکردنی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردۆ، پێداگری لەوە کردەوە کە ڕژیمی ئێران دەبێ ڕوو لە ئاشتی بکات و ئەگەر ئەو کارە نەکات، هێرشەکانی داهاتوو زۆر گەورەتر دەبن. سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها پێداگری لەوە کرد کە ڕژیمی ئێران دەبێ لە نێوان کارەسات یان ئاشتی هەڵبژێرێت.