ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سەلوان مۆمیکا... کوژرا ئەوکەسەی کۆپی قورئانی پیرۆزی سوتاند

سەلوان مۆمیکا... کوژرا ئەوکەسەی  کۆپی قورئانی پیرۆزی سوتاند
Rudaw24

سەلوان مۆمیکا... کوژرا ئەوکەسەی کۆپی قورئانی پیرۆزی سوتاند

سەلوان مۆمیکا... کوژرا ئەوکەسەی

کۆپی قورئانی پیرۆزی سوتاند

 

میدیاكانی سوید ئەمڕۆ (پێنجشەممە 30ى 1ى 2025) هەواڵی کوژرانی (سه‌لوان مۆمیکا)یان بڵاو کردەوە کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر زیاتر لە جارێک لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت، کۆپی قورئانی پیرۆزی سووتاند.

 

تەلەفزیۆنی سوید لە ڕاپۆرتێکدا، بڵاوی کردەوە، ڕووداوەکە درەنگانی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕوویداوە، کاتێک پۆلیس و تیمە پزیشکییەکان لە دوای کاتژمێر 11ی شەو هه‌واڵى تەقەكردنیان لە ناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون پێگەیشتووە.

 

وتەبێژی پۆلیس (دانیال ویکدال) ڕایگەیاند، کەسێک بە ناوی سه‌لوان مۆمیکا لەناو شوقەیەکدا تەقەی لێکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

 

هه‌روه‌ها هه‌واڵى ئه‌وه‌ بڵاوبوونەتەوە کە، ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ لە سۆشیال میدیا پەخش کراوە، بەڵام تا ئێستا پۆلیس ئەو هه‌واڵه‌ى پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌. پۆلیس گەمارۆی ئەمنی لە دەوروبەری شوێنی تاوانەکە داوه‌، هاوکات تیمی تایبەت بۆ گەڕان و لێکۆڵینەوە لە ناوچەکە بەکار دەهێنرێت.

 

جێگای سەرنجە کە مۆمیکا لە ساڵی 2014 ـدا، پەیوەندی بە میلیشیای "لیواکانی بابلیون"ـەوە کردبوو پێش ئەوەی وازیان لێبهێنێت و "لیواکانی ڕوح الله عیسا بن مریەم" پێکبهێنێت، کە ئه‌ویش بەشێکە لە یەکێک لە میلیشیاکانی سەر بە حه‌شدی شه‌عبی.

12 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەلوان مۆمیکا... کوژرا ئەوکەسەی کۆپی قورئانی پیرۆزی سوتاند

سەلوان مۆمیکا... کوژرا ئەوکەسەی کۆپی قورئانی پیرۆزی سوتاند

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)