3 بارهەڵگری سەر بە ئێران لە خاڵی سنووری گوربولاگی پارێزگای ئاگری لە تورکیا دەستبەسەر کران.
ئەمەش لەلایەن وەزارەتی بازرگانی تورکیاوە بڵاوکرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی پشکنینەکاندا 4.5 تۆن مادەی هۆشبەر دۆزراوەتەوە و لە ئۆتۆمبێلەکان وەرگیراوە.
تا ئێستا ناسنامەی ئەو شۆفێرە ئێرانییە ئاشکرا نەکراوە کە دەستبەسەر کراون و تۆمەتی تاوانکارییان تۆمەتبار کراون.