ئانالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپایە.
لە نیویۆرک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند.
"لە یەکێتی ئەوروپادا ئێمە و حکومەتی ئەڵمانیا و من وەک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سزامان بەسەر سەدان کەسی بەرپرسدا سەپاندووە لەژێر ڕژێمە جۆراوجۆرەکانی سزادان". ناوبراو وتی: دوای بڕیاری دادگای باڵای دوسلدۆرف، بنەمایەکی یاساییمان هەیە بۆ ئەوەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بخەینە لیستی تیرۆریستانەوە.
پێویستە بگوترێ دوای لەسێدارەدانی جەمشید شەرمەدی هاوڵاتی ئەڵمانی لەلایەن ئێرانەوە، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئاڵۆزتر بوو.
حکومەتی ئەڵمانیا کۆنسوڵخانەکانی ئێرانی لە میونشن، فرانکفۆرت و هامبۆرگ داخست.
ڕووداو٢٤