کابینەی وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تاوتوێی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێرشی ئێران دهکهن که کردیه سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سهرۆک وهزیرانی ئیسرایل بنیامین ناتانیاهۆ دهکهن.
ئهگهری هێرشی نوێ بۆ سهر ڕژێمی ئێران، کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل لەم بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە.
لە زانیارییەکاندا هاتووە "دوای گفتوگۆکان، وەزیرەکان بڕیاریاندا ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی داهاتوو لە دژی ئێران جێبەجێبکەن، بەم نزیکانە".
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ١٩ی ئۆکتۆبەردا، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە لوبنانەوە هەڵدرابوو، شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل زیانی بەرکەوت.
لە ٢٦ی ١٠ ی ٢٠٢٤ ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هێرشە مووشەکییەکانی تاران بۆ سەر ئەم وڵاتە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ٣ پارێزگای ئێران دەستپێکرد.