ئسیرایل بهردهوامه له هێرشی ئاسمانی بۆ سهر بنکهکانی حزبوڵڵا
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیل، ئامانجەکان بریتی بوون لە کۆگاکانی چەک و بارەگا هەواڵگرییەکانی پەیوەست بە حزبوڵڵا. هێرشەکان کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجام دراون، ئامانجیان لەناوبردنی سەرچاوە سەربازییەکانی ڕێکخراوەکە بووە.
سوپای ئیسرایل جەختی لەوە کردەوە کە ڕێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی، لەوانەش پێشوەختە ئاگادارکردنەوەی دانیشتوانی ناوچە. ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی دژی کۆگاکانی چەکی حزبوڵڵا کە زۆرجار لە نزیک باڵەخانە مەدەنییەکان دانراون، کە بە مەترسی ئەمنی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دادەنرێت.
وێنهی سوپای ئسیرایل ئای دی ئێف