سەردانەکەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە، لەلایەن بەشێکی بەرچاوی میدیای بینرا و بیستراوی تورکیاوە گرنگى پێدرا، لێکدانەوەی جیاجیا بۆ
لەمیانی سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و دیدارەکەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، پرسەکانی وەک پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان، هاوکاری ئەمنی و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ کران .
هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیە کردەوە و هاوڕابوون لەسەر گرنگی هاریکاری لە پێناو نەهێشتنی مەترسییەکانی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە. ئەم کۆبوونەوەیە لە دۆخێکدا بەڕێوەچوو کە گرژییە ناوچەییەکان توندتر بوون، بە تایبەت دوای شەڕی غەززە، هەروەها پرسەکانی پەیوەست بە پارتی کریکارانی کوردستان.
ئەم دیدارە هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وەک تورکیە و ئێران و تەنانەت ڕۆژئاوا. هەروەها بارزانی و ئەردۆغان باسیان لە کاریگەرییەکانی پێشهاتەکانی ئەم دواییە لەسەر عێراق و پێویستی هاوکاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرد.