کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ
کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ. لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەی بوو. تیشک خرایە سەر تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە.
تیشکیان خستە سەر گرنگی بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕووسیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
لە میانەی دیدارەکەدا تاڵەبانی سەرەخۆشی خۆی بۆ ڕووسیا دەربڕی بۆ ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ئەم دواییەی مۆسکۆ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیل.
جەختی لە پێویستی هاوکاری نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان بۆ نەهێشتنی تیرۆر کە مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی دروست دەکات، کردەوە. تاڵەبانی هەروەها وردەکاریی لەبارەی دوایین ستراتیژی و پێشهاتەکانی ناو یەکێتی کردەوە و جەختی لە گرنگی پەیوەندییە سیاسییەکان کردەوە بۆ بەرزڕاگرتنی ئاسایش و سەقامگیری. جەختی لە گرنگی پاراستنی سەروەری هەردوو عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە، پابەندبوونی ڕووسیای دووپاتکردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا بە ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و خۆبەدوورگرتن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی سیاسی لە عێراق و ناوچە فراوانەکە کردەوە.
جگە لەوەش لە کۆبوونەوەکەدا دەستی خستە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کورد و ڕووسیا، لەگەڵ ڕێککەوتنی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان بۆ داهاتوو.